دڵپیسی و ئیره‌كردن، دووچه‌مكن زۆرجار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێن، به‌لام چه‌مكی دڵپیسی به‌شێوه‌یه‌كی باوتر، له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌كارده‌هێنرێت. دڵپیسی و ئیره‌كرن، هه‌ستێكی خودا كردی ناوه‌كیه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و رێژه‌یی له ناخی مرۆڤ بوونی هه‌یه، واته گومان و ترس و له‌ده‌ستدان و گرنگی پێنه‌دان له رووی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه‌یه، كه به‌لای كه‌سێكه‌وه خۆشه‌ویسته.
ئیره‌كردن تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌سنوری خۆی ده‌رنه‌چێت شتێكی سروشتییه، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته ئاستی داگیركردنی كه‌سایه‌تی و دروستبوونی گومانێكی زۆر و دانانی سانسۆرێكی به‌هێز له‌سه‌ر جوڵه و هه‌ست و سۆز و په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه، ئه‌وكات ئیره و دڵپیسیه‌كه ده‌بێته نه‌خۆشی و پێوستی به‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئیره و دڵپیسی زۆری هه‌یه هه‌رده‌م له دڵه‌راوكێدا ده‌ژیت، له‌ناو گومانی مه‌ترسیداردا ده‌ژیت، زۆربه‌ی كات وه‌ها بیر ده‌كاته‌وه و گومان ده‌بات خیانه‌تی لێده‌كرێت، به‌خه‌یاڵ خیانه‌ت و په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی هاوسه‌ره‌كه‌ی دێته به‌رچاو، بۆیه گومانی له هه‌موو جووڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، زۆرجار ئه‌و گومانه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و پشێوی و ئاڵۆزی، هه‌ندێ جاریش ده‌گاته ئاستی ناخۆش.
رێژه‌ی ئیره‌یی و دڵپیسی ژنان یان پیاوان زیاتره؟
ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دڵپیسی نێوان ژن و پیاو جیا ده‌كاته‌وه جۆری په‌روه‌رده و بونیادی كه‌سایه‌تیه‌كانیانه، ئه‌گه‌رنا ره‌گه‌ز هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئاستی دڵپیسی و ئیره‌كردنه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ بوونی دڵپیسی و ئیره‌كردنه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جۆری په‌روه‌رده، كه‌لتور، ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی هه‌ر كه‌سێك، له‌هه‌ندێ بارودۆخیشدا هه‌ندێ ره‌فتار و جوڵه و په‌یوه‌ندی یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته مایه‌ی گومان و سه‌رهه‌ڵدانی دڵپیسی و ئیره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی. له هه‌ندێ خێزان پیاوه‌كه ده‌ناڵینێت به‌ده‌ست زۆری ئیره و دڵپیسی ژنه‌كه‌ی، له هه‌ندێ خێزانیش ژنه‌كه توانای جوڵه‌ی لێده‌برێت به‌هۆی زۆری دڵپیسی و ئیره‌ی پیاوه‌كه‌ی.
هۆكاره‌كانی ئیره‌كردن و دڵپیسی نیوان هاوسه‌ره‌كان چین؟
هه‌ندێ هۆكار هه‌ن ده‌بنه هۆی دروست بوونی جۆری ئیره‌ی و دڵپیسی وه‌ك نه‌خۆشیه‌ك، هۆكاره‌كانیش بریتین له :
هه‌ستكردن به كه‌می، بێتوانایی و باوه‌ر به‌خۆنه‌بوون: ئه‌مه زۆر كات به‌هۆی بێخولقی و نه‌بوونی كه‌شێكی ئارام و ژینگه‌یه‌كی خوازراوی خێزانییه‌وه ده‌بێت، بۆیه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان تووشی بێهیزی و دڵته‌نگی ده‌كات، ئه‌مه كارده‌كاته سه‌ر دابه‌زینی هێزی په‌یوه‌ندی نێوانیان، لێره‌وه ئیره‌یكرن و دڵپیسیه‌كه‌ی به‌هێز تر ده‌بێت، پێی وایه كه‌سێكی تر كۆنتڕۆڵی سۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، هه‌ست و سۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆلای خۆی راكێشاوه.
زۆرجار یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان به‌ته‌مه‌ن تره له هاوسه‌ره‌كه‌ی، بۆیه گومانی زۆری بۆ دروست ده‌بێت، پێی وایه هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی رازی نابێت، بۆیه هه‌رده‌م له‌بیری ئه‌وه دایه، وا هه‌ستده‌كات خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، پێی وایه ره‌نگه هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌یلی خۆشه‌ویستی بدات به كه‌سێكی تر، بۆیه هه‌موو جوڵه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ژێر چاودێری خۆی، دڵپیسیه‌كی زۆری بۆ دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی.
هه‌ستكردن به‌ترس؛ زۆر هاوسه‌ر هه‌ست به‌ترسێكی زۆری به‌بێ هۆ ده‌كات، هه‌رده‌م له ترس و گوماندا ده‌ژین، هه‌رده‌م خه‌یاڵیان بۆ ئه‌وه ده‌چێت رۆژێك له رۆژان هاوسه‌ره‌كه‌یان وازیان لێبهێنێت دڵی بداته یه‌كێكی تر.
هه‌ر كات یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان له پێشتر كارێكی به‌دره‌وشتی و خیانه‌تی خیزانی كردبێت، ئه‌مه متمانه ناهێڵێت له نیوانیان، بۆیه هه‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی له گومان و دڵه‌راوكێدا ده‌ژیت، له كۆتایی تووشی ئیره و دڵپیسی به‌هێز ده‌بێت.
چۆن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵپیسی ده‌كرێت؟
پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵپیسی و ئیره‌كردن پرۆسه‌یه‌كی قورس و گرانه، پێوستی به كاتێكی زۆر و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی گۆرانكاری و قه‌ناعه‌ت پێكردن هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه دان نانێت به‌بوونی ئه‌و نیشانه و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه نه‌خۆشێك هه‌یه‌تی، هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر گرانه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه، ده‌كرێت پشت به چه‌ند ریگایه‌ك ببه‌سترێـت له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵپیسی، به‌كورتی ریگاكان بریتین له:
چاره‌سه‌ری به ده‌رمان: ئه‌م چاره‌سه‌رییه له‌لای پزیشكی ده‌روونی ده‌كرێـت به‌ده‌رمان.
چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ره‌فتاری: ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌ش له‌لای ده‌روونناسان، رێنماییكارانی ده‌روونی و خێزانی و پسپۆڕانی ده‌روونی ده‌كرێت، كه هاوكار ده‌بن له دانانی به‌رنامه‌ی باش، به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو.
تێبینی/ ده‌كرێت دڵپیسی و ئیره‌یی ئاست و قۆناغی هه‌بێت، بۆیه‌م ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا باس له‌و كه‌سانه‌یه كه ئاستی كێشه‌كه‌یان زۆر به‌رزه و چۆته ریزی نه‌خۆشی.