كاتێك كچێك، یان كوڕێك به‌ناونیشانی بووك، یان زاوا ده‌چێته ناو خێزانێكه‌وه له‌ڕاستیدا كه‌سێكی تازه زیاد ده‌بێت ئه‌و كه‌سه نوێیه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه پێویسته پێش ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری زانیاری پێویست له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی كه بڕیاره بێته ناو خێزانه‌كه‌وه به‌ده‌ستبهێنرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌توانرێت به‌و خوونهریتانه لێك بدرێنه‌وه كه له‌ناو خێزاندا باڵاده‌سته وه‌كو شێوازی جلوبهرگو ئارایشت‌و بیركردنه‌وه‌ی ئاینی شێوازی ڕێزگرتن له كه‌سانی تر و ڕاده‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزان‌و هاوڕێیان‌و نزیكاندا.
تا چ ڕاده‌یه‌ك فه‌رهه‌نگی به‌رامبه‌ر قبوڵ ده‌كات؟
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه مه‌به‌ستانه زۆرترین به‌رامبه‌ری لێكچوونی له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌واندا هه‌بێت، دیسانه‌وه هه‌ر چه‌ند جیاوازی نه‌گونجانێك له‌ڕووی بیركردنه‌وه‌وه دێنه سه‌ر ڕێگا.
ڕاده‌ی قبوڵكردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دێته ناو خێزانه‌كه‌وه بڕیارده‌ری كۆتاییه.
بۆنمونه كچێك له‌ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه كۆمه‌ڵێك جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌دا هه‌یه‌و تا زیاتر بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی ئه‌و خێزانه بگونجێنێت كه ڕۆیشتۆته ناویه‌وه‌و خێزانی مێردیش هه‌رچی زیاتر بتوانن ئه‌و جیاوازییانه‌ی بوكه‌كه‌یان د‌رك پێبكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌یه‌تی.
كێ قسه‌ی كۆتا ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان له‌ڕووی ده‌مارگیرییه‌وه سه‌یری ئه‌م جیاوازیانه بكه‌ن واته شێوازی بیركردنه‌وه‌یان به‌م شێوه‌یه بێت كه ههربیركردنهوهیهك كه من هه‌مه ڕاست و دروسته، هه‌موو كه‌سه‌كان ده‌بێت وا سه‌یری مه‌سه‌له‌كان بكه‌ن كه من سه‌یریان ده‌كه‌م‌و هه‌موو كه‌سه‌كان ده‌بێت بیركردنه‌وه‌و ڕاوبۆچونیان وه‌كو بیركردنه‌وه‌و ڕاوبۆچونی من بێت هه‌نگاونان بۆ ڕووبهڕوبهڕووبوونهوهو نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان زۆر به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌تر دروست ده‌كات.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان به‌بێ هیچ جۆره ده‌مارگیرییه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كاندا بكه‌ن. واته به‌م شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌وه بڕۆنه ناو بابه‌ته‌كانه‌وه كه له‌هه‌ر فه‌رهه‌نگێكدا شتێك جێگای قبوڵكردنهو سنوورداركهره هه‌ر شتێك له‌فه‌رهه‌نگی كه‌سانی تر له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی من جیاوازه بۆ من نه‌گونجاو نیه، له‌وانه‌یه زۆر باش و بنیاتنه‌ر بێت، به‌م شێوه‌یه نه‌ك ته‌نها كێشه‌و گرفتی كه‌متر دێنه ئاراوه، به‌ڵكو هاودڵی‌و تێگه‌شتنی به‌رامبه‌ریش زیاتر‌و زیاتر ده‌بێت.
كێشه له‌كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات؟
كێشه له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه هه‌ردوو لا بۆ نموونه هه‌م بووك‌و هه‌م خێزانی مێرد له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بیركردنه‌وه‌یان ڕاست و دروسته‌و پێویسته به‌پێی ئه‌و بۆچوونه كار بڕوات به‌ڕێوه‌و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش په‌یڕه‌وی بكات. واته هه لایه‌ك بڕیار ده‌ده‌ن كه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خۆیان سووربنو لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناچار بهپاشهكشێ بكهنو قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌ر ته‌ختی كورسی.
له چ خێزانێك گه‌وره بووه؟
شێوازی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناونیشانی بووك، یان زاوا ده‌یهێنینه ناو خێزانه‌كه‌مانه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و نابێت نادیده بگیرێت. ده‌رونناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بیركردنه‌وه‌و باوه‌ڕه‌كانی مرۆڤ له‌ناوه‌ندی ئه‌و خێزانه‌وه كه تێیدا په‌روه‌رده دهبێتو گه‌شه دهكاتو گه‌وره ده‌بێت شێوه‌ی خۆیان وهردهگرنو دروست ده‌بن. دایك و باوك‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیه‌وه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ده‌گرنه ئه‌ستۆ له گه‌شه‌ی ویژدان‌و لایه‌نی ئهخلاقیو دیاریكردنی پیرۆزیه‌كان و ده‌بێت و نهبێتهكان له بوونی مناڵ‌دا ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه‌سانێكی باوه‌ڕبه‌خۆبوو پابه‌ندبن به‌نرخه ئه‌خلاقیه‌كانه‌وه ئه‌و مناڵهشی كه په‌روه‌رده‌یان كردووه به‌هه‌مان شێوه دهبێتو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته.
ئایا هه‌مو شتێك تاوانی ئه‌وه؟
كه‌سێك كه نه‌یتوانیوه به دروستی بیركردنه‌وه‌و باوه‌ڕه‌كانی بگوازێته‌وه له‌ئاینده‌دا مناڵه‌كانی زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر گه‌رده‌ولولی سه‌رلێ شێوان،
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بابه‌ته تا ڕاده‌یه‌كیش به‌ستراوه به كه‌وتنه ژێركاریگه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌وه. ئه‌ندامی تازه‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی به یه‌ك ڕادده كار ناكاته سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه تازه‌كه هه‌ر كامێك له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده كه زیاتر پابه‌ند بێت به‌پیرۆزی و بیروباوه‌ڕو فه‌رهه‌نگه‌كانی خانهواكهیهوه كه‌متر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌ندامی تازه‌ی ناو خێزانه‌كه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه دوور نیه ئه‌ندامه تازه‌كه‌ش بخاته ژێر كاریگه‌ری بیركردنه‌وه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی خۆیه‌و پابه‌ندی بكات پێیانه‌وه.