مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | | | |
هه‌م خیانه‌ت، هه‌م فێڵ؟! سێشه‌ممه-08-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2019
كوردێك سێ كچ له سێ وڵاتی عه‌ره‌بیه‌وه، باشتر وایه، بڵێم 3 ژن. هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و خیانه‌ت له 3 مناڵ و ژنێكی كورد ده‌كات، كه‌چی به پاڵه‌وان ئێمه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، باشه ئه‌مه هاندان نیه بۆ هه‌ستانی زه‌وقی پیاوانی تری ئه‌م وڵاته. بێگومان به‌ڵێ. به‌م پێیه كورده‌كه هه‌م فێڵبازه، چونكه ژنه یه‌مه‌نیه‌كه‌ی ده‌ڵێ: تا نه‌هاتمه كوردستان نه‌مزانیبوو كابرا ژنی هه‌یه. هه‌م خیانه‌تكاره، چونكه خیانه‌تی له ژن‌و مناڵه‌كانی كردووه. كه‌چی ئێمه‌ی كورد له میدیاكانمانه‌وه به پاڵه‌وان ناوزه‌دی ده‌كه‌ین. جا ئێستا هه‌زاران گه‌نه كه ئه‌مه ئه‌خوێننه‌وه ئه‌ڵێن، ده‌ستی خۆشبێ، پیاوه. تۆ ترسنۆكی. خوا هه‌زار پیاوی بڕێت. كه خیانه‌ت له مناڵه‌كانی بكات‌و فێڵیش له خه‌ڵك بكا.
من له‌وه دڵنیام كچه میسریه‌كه له وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌یانجاری تر ده‌ستی به خه‌ڵك گه‌رمكردۆته‌وه به زه‌واجی عورفی و سیاحی‌و جامیعی و ... هتد. له ڕاستیدا من وا گومان ده‌به‌م ئه‌و كچه ته‌نیا ویستوویه‌تی كوردیش تاقی بكاته‌وه حه‌تمه‌ن زۆری تری تاقیكردۆته‌وه سه‌رئه‌نجام به دڵی نه‌بوو، ڕه‌نگه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی نووسیبێتی: ناخۆشترین و بێ تامترین پیاو، پیاوی كوردی بووه.
به بڕوای من ئه‌و گه‌نجه كورده یه‌كه‌م: خیانه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی 3 مناڵه‌كه‌ی كرد. كاتێك به دزی ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان به‌ستووه دووه‌م: پیاوێكی بێ وه‌فاو سپڵه‌و بێ ئه‌مه‌كه بۆ ژن و مناڵه‌كانی.
هه‌ژاری میدیای كوردی لێره‌وه ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌مه بكاته هه‌واڵ‌و بابه‌تی شه‌وچه‌ره.
من پار ساڵ له گۆڤاره‌كه‌م ڕاپۆرتێكم بڵاوكرده‌وه نووسیمان: كه چۆن مه‌غریبییه‌كان گروپیان بۆ له خشته‌بردنی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی پاره له كورد دروستكرد ڕاپۆرته‌كه باسیله‌وه ده‌كرد ده‌یان كورد شه‌رمه‌زاری لای مه‌غریبه‌كان بوون، چونكه كورده‌كان گه‌ڵو گونیان بۆ ژنه مه‌غریبه‌ییه‌كان كردبووه‌وه دواتر پێیان وتبوون ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ بڵاوی نه‌كه‌ینه‌وه. پاره‌مان به‌نێ، كێ ده‌ڵێ ژنه مه‌غریبه‌یه‌كه‌یش یه‌كێك نیه له‌وانه.
بۆ ژنه یه‌مه‌نیه‌كه نازانم، به‌س ته‌نیا پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌م ئایه به پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی هێناویه‌تی، یان شافیعی. چونكه وا ده‌رده‌كه‌وێ شایه‌تی هاوسه‌رگیرییه‌كه هه‌ردوو گونی كابرا بووه‌و هیچی تر.
www.xezan.org/2019-01-08-192541 1825 جار بینراوه
|
---
|
|