پێگه‌ی
خـێــــزان
بۆ راوێژكاری‌و رێنمایی
|
|
|
Social & Educational Sudies
|
|
ڕێنمایی بۆ نه‌كه‌وتنه ناو ناپاكیه‌وه
پێگه‌ی خێزان دووشه‌ممه-28-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2019
له گرنگترین ڕێنماییه‌كان: 1ـ دروستكردتی خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی ڕۆشنبیری‌و ته‌مه‌ن‌و ئاینی ... 2ـ گرنگیدان به ژه‌مه خواردنه‌كان ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سفره‌ی خواردن به شێوه‌یه‌ك 21 ژه‌می هه‌فته‌یه‌ك له 15 جار كه‌متر نه‌بێت. 3ـ گرنگیدان به یه‌كتری، هه‌م ژن گرنگی به پیاو بدات و هه‌ست‌و پێداویستیه فسیۆلۆجیه‌كانی دابین بكات‌و قێز و بێزی لێنه‌كاته‌وه. هه‌م پیاویش باوه‌شی گه‌رم بۆ ژنه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و گرنگیپێدات. 4ـ له‌كاتی هاتنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی كاتێك پێكه‌وه‌ن كه‌ستان نه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه. ژنیش كه ژماره‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی بۆ هات باشتر وایه ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ی نه‌ناسی هه‌ڵینه‌گرێت. هه‌موو مۆبایلێك سیسته‌می تر‌و كه‌ڵه‌ری تیایه و ده‌توانێ له ژماره‌كه دڵنیابێته‌وه جاهه‌ڵیبگرێت، یان بۆی بكاته‌وه. 5ـ به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ئه‌گه‌ر ژن‌ومێرد قسه‌یان له‌یه‌ك دابڕا باشتر وایه پیاو ده‌ستپێشخه‌ری بكات و ژنه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه‌و سارد ساڕی نێوانیان نه‌هێڵێت.
www.xezan.org/2019-01-28-213746 91 جار بینراوه
|
---
|
|
|