خاتوونی به‌ڕێز، ته‌مه‌نت 30 ساڵه و هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه. تۆ ڕوو به‌ڕووی ئه‌م پرسیارانه ئه‌بیته‌وه. ئه‌م وه‌ڵامانه گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شه‌رم و ته‌نیایی نه‌كه‌یت.
وای ئه‌زیزم بۆچی هه‌تا ئێستا هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه؟!
ـ چونكه من به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه به كه‌متر له‌و شته‌ی كه خۆم ده‌مه‌وێت ڕازی نیم.
2ـ ئیتر پیر بویت، پێویسته هاوسه‌رگیری بكه‌یت.
-ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌مشێوه‌یه له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانن و پێویسته پێش ئه‌وه‌ی كه دره‌نگ ببێت ده‌بێت كه‌سێك ده‌ستبخه‌ن، كێشه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبونیان هه‌یه. من ئه‌و كێشه‌یه‌م هه‌یه.
3ـ هه‌موو هاوڕێكانت هاوسه‌رگیرییان كرد. ته‌نها تۆ ماوی.
ـ دیاره كاتی گونجاوی من نه‌هاتۆته پێش.
4ـ ئێستا كاتی گونجاوه بۆ هاوسه‌رگیری كردن.
6كاتی گونجاوی من ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆم ده‌مه‌وێت و پێی ڕازیم په‌یدابكه‌م. نه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵگا پێی وایه ده‌بێت هاوسه‌رگیری بكه‌م و كه‌سێكی نه‌گونجاو هه‌ڵبژێرم.
7-به دڵنیاییه‌وه هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌یت.
-ئێوه له‌به‌ر ته‌نهایی هاوسه‌رگیریتان كرد؟ ئه‌مه هۆكاری هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكه‌و ده‌تانه‌وێت ته‌مه‌نێك له‌گه‌ڵیدا بژین. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌بوو خۆ ده‌شتانتوانی ئاژه‌ڵێكی ماڵی بكڕن.
8-بۆچی هه‌تا ئێستا هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه؟
-چونكه هه‌تا ئێستا كه‌سێكی ئه‌وه‌نده شیاو‌و باشم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه ژیانمی له‌گه‌ڵدا دابه‌شبكه‌م.
9-هیچكه‌س كامڵ نیه، تۆ چاوه‌ڕوانی كه‌سێك بدۆزیته‌وه كه سه‌داسه‌د كامڵ بێت؟
-من نه‌موتووه به‌داوی كه‌سێكی كامڵه‌وه‌م. من به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێم كه بۆ من كامڵ بێت.
خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی هه‌میشه له خزمه‌تی خێزانه به‌ڕێزه‌كاندایه و ده‌رگای كراوه و واڵایه....
ئێمه له خزمه‌تاین
په‌یوه‌ندی
مامۆستا گه‌شاو:
ئه‌ندامی بۆردی گه‌شه‌پێدانی جیهانی
07740909809
ئازاد جه‌لال ـ ڕاوێژكار و ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی
07701902323