ئێمە رۆژانە ئەچینە پارکی ئازادی بە مەبەستی کاتژمێرێک رۆشتن، ماوەیەکە دیاردەیەکی زۆۆر نامۆ ئەبینم کە وەک مرۆڤێک و پەروەردەکارێک زۆۆر ئازارم ئەدات پێم قبووڵ ناکرێت ، تەنانەت لە ماڵیشەوە بیری لێ ئەکەمەوە !!
ئەویش بینینی کۆمەڵیک مێردمناڵە پێکەوە لە نیوان تەمەنی 12ــ16 مناڵتریش دەرەکەون کە هەندێک جار ژماردوومە 10 کوڕ و 1 کچ یا زیاتر ،زۆریان جگەرەیان بە دەستەوەیە تەنانەت کچەکانیش ! وشەی زۆر نەشیاو لە گەڵ یەکدا بەکار دێنن ، دووان و زیاتر جیا ئەبنەوە ، بە زۆۆری لای سەکۆی ئازاد ئەوەستن لەبەر زۆر هۆکار من ناتوانن وێنەیان بگرم وە
ئەم پۆستەشم گشتی نییە! بەڵام هاورێکانم لە پەروەردەکاران ، شارەزایان ، دایکان و باوکان، ئایا ئەمە ئاساییە !؟
ئایا کێ بەرپرسیارە لەم دیاردەیە !؟
بە پلەی یەک دایک و باوک و خێزان نییە !؟
ئایا دایکان و باوکان بۆنی دەمی ئەو مناڵانەیان ناکەن !؟
ئایا ئەم مناڵانە بە بیانووی چی لە ماڵەوە هاتوونەتە دەرەوە!؟
ئایا تا چەنێک ریگە پێدراون لە دەروەبن!؟ مەبەستم کاتەکەیانە!
ئایا كچ چی ئەکات لەگەڵ 10 کور !؟ یا ئەمە هاوڕێیەتی مۆدێرنە !!
ئایا دنیای مناڵ گرنگە کە بڵێین کوڕمان هەیە و کچمان هەیە! ئەی پەروەردەکردن!؟
ئایا راستە مرۆڤی ئاوا بخرێتە ناو کۆمەڵگەوە!؟" کە چەندەهای تر چاویان لێ ئەکەن !
زۆۆر پرسیاری تریش، کە شایانێتی هەوڵی جدی بۆ بدرێت لە لایەن لایەنی بەرپرسەوە !
من ئەم مناڵانە بە قوربانی خیزانی کەمتەرخەم ئەبینم و جێگای بەزەیین !!
ببوورن سەرم یەشانن، سەرکەوتووبن
ببوورن ئەم پەیجەی بەرێزتانم بۆ هات لەلایەن خەمخۆرانەوە بۆ بلاوکردنەوەی ئەو پۆستەم لە فەیس بووک بە ئومێدی چارەسەر!
ڕاو سهرنجی خوێنهران بۆ ئهم پۆستهی بهڕێزت بڵاودهكهینهوه. دهستهكانت خۆش....