هه‌رگیز گوێ بۆ ئه‌و گێلانه مه‌گره كه ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزمانیانه ( ئه‌مه قورسه، ئه‌مه بێ سوده، ته‌مه‌نت زۆره، پێت ناكرێ، موسته‌حیله‌خۆت هیلاك مه‌كه، بۆكێی ئه‌كه‌ی.......هتد). ئه‌مانه ئامۆژگاری نین، به‌ڵكو قسه‌ی پووچن، ئه‌گه‌ر هه‌مووان گوێ بۆ ئه‌م قسه سلبی و ڕه‌شبینانه بگرین دونیا وێران ده‌بێت و ناتوانین به‌ردێك بخه‌ینه سه‌ر به‌ردێك، نهێنی سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دایه گوێ بۆ ئه‌و جۆره قسانه نه‌گرین هه‌روه‌كو له‌م چیرۆكه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یزانین:
كۆمه‌ڵێك بۆقی بچووك هه‌بون، بڕیاریاندا پێشبڕكێیه‌ك ئه‌نجام بده‌ن. كه‌بریتی بوو له‌گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی چیایه‌ك
هه‌موو بۆقه‌كان كۆبونه‌وه بۆ سه‌یركردنی پێشبڕكێكه‌و بۆ هاندانیان
پێشبڕكێكه ده‌ستی پێكرد
به‌ڕاستی هیچ كام له ئاماده‌بوانی پێشبڕكێكه بڕوایان نه‌ده‌كرد كه بۆقه پێشبڕكێ كاره‌كان بتوانن بگه‌نه سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه
هه‌موو ئاماده‌بوان هاواریان ده‌كرد: ناكرێت، ناكرێت،
یان ده‌یانوت: هه‌رگیز ئه‌و بۆقه بچوكانه ناتوانن بگه‌نه سه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه،
ورده ورده بۆقه پێشبڕكێكاره‌كان سارد ده‌بونه‌وه‌و پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد
ته‌نها بۆقێكی بچوك گه‌رم و گوڕ‌و چالاك و به‌رده‌وام بوو
ئاماده‌بوان له هاواركردن به‌رده‌وام بون و ده‌یان وت:
به‌ڕاستی قورسه‌و ناكرێت، كه‌س ناتوانێت بگات و سه‌ربكه‌وێت
وازهێنانی بۆقه پێشبڕكێكاره‌كان درێژه‌ی هه‌بوو
ته‌نها بۆقێك به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه‌داو ورده ورده به‌رز ده‌بوه‌وه‌و كۆڵی نه‌دا
له‌كۆتایدا هه‌موو بۆقه‌كان وازیان هێنا ته‌نها بۆقه بچوكه‌كه نه‌بێت، كه‌گه‌یشته سه‌ر لوتكه‌ی چیاكه‌و سه‌ركه‌وت
له‌دوایدا هه‌موو بۆقه‌كان ئه‌یانویست بزانن چۆن ئه‌و بۆقه توانی به‌رده‌وام بێت‌و سه‌ر بكه‌وێت
هه‌موویان پرسیاریان كرد: تۆ به‌و بچوكیه‌وه چۆن توانیت بگه‌یته ئه‌و لوتكه به‌رزه؟
ئه‌نجام بۆ هه‌مویان ئاشكرابوو، ئه‌و بۆقه‌ی بردیه‌وه‌و سه‌ركه‌وت گوێی نه‌ی ده‌بیست و كه‌ڕ بوو!
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز گوێ به‌قسه‌و مه‌یله سلبی و ره‌شبینانه‌كانی خه‌ڵكانی تر مه‌ده، چونكه ئه‌وان زیان به خه‌وو خولیا جوان‌و ناوازه‌كانت ده‌گه‌یه‌نن كه له‌دڵتدایه.