مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | ڕێزی باوكیان له‌به‌رچاو ده‌گرن هه‌ڵسوكه‌وتی باوكی ده‌كاته پێوه‌ر |  | هه‌رزه‌كار سه‌رنجی په‌یوه‌ندی نێوان دایك و باوكیان ئه‌ده‌ن | | |
باوكان قاره‌مانی ژیانی كوڕه‌كانیانن"چۆن ده‌توانیت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزت هه‌بێت؟
سێشه‌ممه-29-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2020
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كه پیاو له ژیاندا ده‌یبینێت، ڕۆڵی باوك بوونه . باوك له ژیانی منداڵه‌كه‌یدا ڕۆڵی زۆر گرنگ ده‌بینێت، واته كوڕ سه‌یری ڕه‌فتار و گوفتاریباوكیی ده‌كات و لاسایی ده‌كاته‌وه. ڕێزی باوكیان له‌به‌رچاو ده‌گرن هه‌ڵسوكه‌وتی باوكی ده‌كاته پێوه‌ر بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر باش و خراپ و ده‌یكه‌ن به نمونه. به واتایه‌كی تر كوڕان له گوفتار و ڕه‌فتاری باوكیان وانه‌ی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه، هاوسه‌رداری، شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كان، ڕێزدانان بۆ ئه‌ندامانی خێزان و كۆمه‌ڵگا، ڕێ و ڕه‌سمی ژیان فێر ده‌بن. ئایا ده‌زانیت كه ڕه‌فتار و گوفتاری تۆ به ناونیشانی باوك كاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر ڕه‌فتار و گوفتاری كوڕه‌كه‌ت؟ ده‌بێت ئه‌وه بزانیت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز سه‌ره‌تا پێویسته له خۆته‌وه ده‌ستپێبكه‌یت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ت سه‌یری ڕه‌فتار و گوفتاری تۆ ده‌كات و ده‌یانكات به نمونه بۆ خۆی. كوڕانی هه‌رزه‌كار سه‌رنجی په‌یوه‌ندی نێوان دایك و باوكیان ئه‌ده‌ن. له باوكیه‌وه فێرده‌بێت چۆن ڕێزی دایكی بگرێت و له ئاینده‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌كات، ئه‌وی خۆش بوێت هه‌روه‌ها میهره‌بانیش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر په‌یوه‌ندیه‌كی دروستی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كێ هاوڕێیه‌تی نه‌كات و به چ پێشنیارێك "نا" "باوكان قاره‌مانی ژیانی كوڕه‌كانیانن" كه‌واته قاره‌مانی ژیانی كوڕه‌كه‌ت به و ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی باشت له‌گه‌ڵی هه‌بێت پێویسته نمونه‌یه‌كی جوانبیت بۆی.
www.xezan.org/2020-12-29-074443 159 جار بینراوه
|
---
|
|