وتنی وشه‌ی "خۆشم ئه‌وێیت" لای تۆ و هه‌روه‌ها لا هاوسه‌ره‌كه‌شت زۆر گرنگه . به‌ڵام تۆ نابێت ته‌نها كورتی بكه‌یته‌وه له وتن، یان گوێبیست بوونی وشه‌ی "خۆشئه‌وێت"، چونكه زۆر له پیاوان له ڕێگه‌ی كرداره‌كانیانه‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه هاوسه‌ره‌كه‌یان خۆشئه‌وێت.
"ئه‌و ناڵێت خۆشم ئه‌وێیت! له‌وانه‌یه هه‌ر منی خۆشنه‌وێت" له‌وانه‌یه ته‌نها ڕاهاتبێت به‌و ژیانه‌ی له‌گه‌ڵ من به‌سه‌ری ده‌بات، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سی تر له جێگای من بوایه هه‌مان ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
له‌وانه‌یه له ڕابردودا كه‌سێكی شكستخواردو بووبێت له خۆشه‌ویستیدا بۆیه ناتوانێت منی خۆشبوێت. له‌وانه‌شه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئاره‌زووی نه‌بووه هاوسه‌رگیری بكات و خانه‌واده‌كه‌ی به‌زۆر ناچاریان كردبێت به دڵ حه‌زبكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش هاوسه‌رگیری "سه‌ڵتی".
ئه‌مه به‌شێكه له‌و قسانه‌ی كه له‌دڵی زۆرێك له ژنان بوونی هه‌یه. ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان تێكه‌ڵی پێشكه‌وتن بوون و باوه‌ڕیان پێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به خۆشه‌ویستی و ڕێزی هاوسه‌ره‌كه‌یان هه‌یه، كه‌چی ناتوانن ڕسته‌یه‌كی ساده‌ی وه‌كو "خۆشم ئه‌وێیت" به ده‌میاندا بهێنن!
ئه‌م پیاوانه زۆر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گوڵ و دیاری باش نیه ڕسته‌ی عاشقانه‌ش نازانن و دوای ناكۆكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌جێگای داوای لێبوردن ده‌یانه‌وێت به ئاسایی ڕه‌فتار بكه‌ن بابه‌ته‌كه پسپێرن به له‌بیركردن.
ئه‌گه‌رتۆ یه‌كێكیت له‌و ژنانه‌ی كه له‌ژێر یه‌ك سه‌قف ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت له‌گه‌ڵ پیاوێكی له‌م جۆره باشتر وایه پێش بڕیاردان هه‌وڵبده‌یت ئاشنابیت به‌شێوه‌كانی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌لایه پیاوانه‌وه.
خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی
بةيوةةندى
م. گه‌شاو عه‌بدوالقادر ـ ئه‌ندامی بۆردی گه‌شه‌پێدانی جیهانی
07740909809