مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | كاریگه‌ریی ئه‌و ته‌مه‌نه له‌سه‌ر باری ده‌روونی ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌ندێتی‌و چۆنیتی باوه‌ڕی خۆی | | |
ژن له ته‌مه‌نی (50) ساڵیدا..
كه‌ژاڵ ئیسماعیل ـ ماسته‌ر له ده‌روناسی زانكۆی هۆڵه پێنجشه‌ممه-31-کانوونی یه‌که‌م(مانگی 12)-2020
پێموابێت ئه‌و ته‌مه‌نه جوانترین ته‌مه‌نی كامڵبوونی ژنه گه‌ر بتوانێت به‌چاوێكی ئاسایی لێی بڕوانێت، چونكه توانا‌و هێزی به‌خشینی ئینسان هه‌رگیز به‌ته‌مه‌ن دیاریناكرێت، سه‌دان ژن ئه‌و ته‌مه‌نه‌یان به‌چه‌ند ساڵێك تێپه‌ڕاندووه‌و هێشتا له‌ترۆپكی جوانی‌و هێزی به‌خشیندان، چ له‌ناو خێزان، یان له‌شوێنی كاركردن‌و له‌ناوكۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌یان بێژه‌رو ئه‌كته‌ری سینه‌مایی‌و هونه‌رمه‌ند هه‌ن له‌و ته‌مه‌نه‌دان‌و تائێستا وه‌ك ئه‌ستێره دیارن، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه نابێت حاشای لێبكرێت ئه‌ویش ئه‌و جیاوازییه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه هه‌یه له‌ڕووی ژیان و باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌وه كه ئه‌مانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر باری ده‌روونی ژن هه‌یه، چونكه ژن تاوه‌كو قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری زیاتر له‌سه‌ربێت زووتر هه‌ره‌س دێنێت، دواتر ته‌ماشاكردنی واقیعه‌كه‌یه .. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌رێتپارێزو كولتورخواز ته‌مه‌نی ژن خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن دیاریكراوه له‌لایه‌ن خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوه‌وه، ژن كه به‌هاری (50 بۆ 45)ساڵی تێپه‌راند وه‌لا ده‌نرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌و دیارده‌یه خۆشبه‌ختانه خه‌ریكه كه‌متر ئه‌بێت، به‌ڵام لای هه‌ندێك هێشتا ژن هه‌ر به گوێره‌ی ته‌مه‌نی مامه‌ڵه ده‌كرێت . به‌نسبه‌ت كاریگه‌ریی ئه‌و ته‌مه‌نه له‌سه‌ر باری ده‌روونی ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌ندێتی‌و چۆنیتی باوه‌ڕی خۆی .. بایه‌خدان‌و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه، هه‌رچه‌ند ژن هێشتا له‌و ته‌مه‌نه توانا جه‌سته‌یی‌و ده‌روونییه‌كانی ئاماده‌ن‌و چالاكن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چالاكییه فیزیكیه‌كان، به‌ڵام ده‌كه‌وێته سه‌ر چۆنێتی ئه‌وبارودۆخه‌ی تێیدا ئه‌ژی‌و تاچه‌ند ده‌وروبه‌ر ته‌قه‌بولی ده‌كه‌ن‌و هاوكارن بۆ مانه‌وه‌و هه‌ره‌س نه‌هێنانی، له‌و ته‌مه‌نه باری ئابووری ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه، دواتر باری ڕۆشنبیری‌و هۆشیاری ژنه‌كه خۆی كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه كه تاچه‌ند بتوانێت وه‌ك ژنێك به‌رده‌وام بێت. شتێكی گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ڕۆڵی پیاوه له‌ژیانی ژن‌دا و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنێتی له‌و ته‌مه‌نه كه ئه‌مه‌یان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌روونی هه‌یه، چونكه ژنی ئاسووده خاوه‌نی پیاوێكی باشه‌و هه‌میشه جوان‌و گه‌شاوه‌و ده‌روون ئارامه.
په‌یوه‌ندی بۆ ڕاوێژ كردن م. گه‌شاو عه‌بدوالقادر 07740909809
www.xezan.org/2020-12-31-145619 97 جار بینراوه
|
---
|
|