بریتیە لە هونەری مامەلەکردن لەگەڵ خودی خۆت یان دەوروبەرت وەبە جێهێنانی کاری جوان و گونجاو.
دیارە سۆشیاڵ میدیا جیهانی بۆ بچوک کروینەتەوە وپەیوەندی کۆمەڵایەتی لەدەرەوەی خێزان فراوان کردوەو لەناو خێزان دورکەوتنەوەی دروست کردوە.
لێرەدا ئەمەوێت زۆر بەکورتی ئەتەکێتی بەکار هێنانی فەیس بوک و مەسنجەر بخەمەروو.
١-زۆر ئاگاداری نوسینی کۆمێنت بە هەندێک ووشەی نەشیاو بەکار مەهێنە کاریگەری لەسەر کەسایەتی خۆت دروست دەکات.
٢-باشتر وایە لایک لەسەر پرسە نەکرێت.
٣-کاتێک پۆستێک دەبینیت پرسیار مەکە بۆچی ئەمەت داناوە یان مەبەستت کێیە.
٤-باشتر وایە لەکاتی بۆنەو ئاهە نگەکاندا هەرکەسەولە فەیس بوکی خۆییەوەپیرۆزبای بڵاوبکاتەوەو ئاراستەی ئازیزانی بکات بۆیە پێویست ناکات بۆ سەرجەمی بنێریت
٥-گونجاو نییە نامە و ڤیدیۆ بۆ هەموو کەس بنێریت.
٦-کاتی گونجاو هەڵبژێرە بۆناردنی نامە (شەوان درەنگ و بەیانیان زوو نەبێت)
٧-جوانترە لەپێشدا سلاو بنێریت. گونجاو بوو کات هەبوو وەلامت دەدرێتەوە ئەگەر نا کەس بێزار مەکە بە ناردنی نامەی زۆر.
٨-رەچاوی دۆخی کۆمەڵایەتی بکە(ژنە یان کچە یان پیاوە)لەکاتی پەیوەندی کردنت
٩-کاتێک دەتەوێت هاورێیەکت بانگ هێشت بکەیتە گروپێکەوە باشترە پێشتر ئاگادارت بکەیت
١٠-ئاگاداری بەکار هێنانی ئیمۆجی و ستیکەرەکان بە لەکات و شوێنی گونجاو بەکاریان بێنە
١١-کاتێک کەسێک کە خۆی off Lin کردوە دیارە سەیری فلیم یان سێرچی گوگڵ دەکات بێزاری مەکە
گەشاعبداالقادر حەمە
ئەندامی بۆردی گەشەپێدانی مرۆی
بۆ ڕاوێژكردن
07740909809