مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | | | |
خوشك!
پێنجشه‌ممه-07-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2021
له هه‌ر ماڵێكدا خوشك هه‌بێت. داده‌وه‌ری هه‌یه، خۆشه‌ویستی هه‌یه. قریوه هه‌یه. خوشك خۆی ئه‌كا به قوربانی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامانی ماڵ. تا ئێواره پرته‌و بۆڵه‌ی بێ كه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وی. گورچیله‌ی خۆیت ئه‌داتێ. تا ئێواره تۆ سه‌رزه‌نشتی كه‌ی و به سه‌روگوێلاگی بێیته خواره‌وه كه هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كز بوویت یه‌كه‌م كه‌س دۆعات بۆ ده‌كا خوشكه. بیستوتانه باوكێك گله‌یی و و گازنده له كچه گه‌وره‌كه‌ی كا. نه‌خێر. یه‌كه‌م كه‌س له كامی دڵه‌وه بۆت ده‌گری. هه‌ست به بێتاقه‌تیت ئه‌كا. ماڵ بێ قریوه‌ی خوشك وه‌ك سروشتی بێ په‌له‌وه‌ر وایه. هیچ جریوه‌یه‌ك نایه‌ت. ته‌نیا من ئه‌زانم خوشك چه‌ند كۆڵهه‌ڵگری ماڵی باوكه و چه‌ند له خه‌می دایك و براكه‌یایه‌تی. براژنه‌كه‌ی ماری هاری هه‌بێت. لاقرتێی لێ‌بكا. ئه‌و هه‌ر خۆی ئه‌كا به قوربان و به‌ساقه‌ی براكه‌ی. خوشك له ماڵدا مامۆستای ئه‌وانه‌ی دوای خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر خوشكی بچووك هات بۆی ئه‌بێته ڕێنماییكه‌ر و ڕێنیشانده‌ر. له كاتی پێگه‌یشتندا زانیاری پێ ئه‌دا و له ترس و بیم ئه‌یڕه‌وێنته‌وه. مامۆستای پاك‌و خاوێنیه. خوشك ماڵی خۆی‌و باوكی و خه‌سویشی ئه‌ڕازێنێته‌وه. ماڵ ئه‌ڕازێنێته‌وه. خێزان ته‌ژی له خۆشه‌ویستی ئه‌كا..... ئای له‌و چوار خوشكه چه‌نده به‌نازن!!!
www.xezan.org/2021-01-07-133456 89 جار بینراوه
|
---
|
|