به‌سه مێشكم ته‌قی، !!!
پیاوان مه‌نجه‌ڵی بوخارن و ژنانیش شۆرتی كاره‌بان، جاری وا هه‌یه ماڵه‌كه‌یش ئه‌سووتێنن. من زۆر پیاو ئه‌ناسم له ترسی تووڕه‌بوونی ژنه‌كه‌ی ته‌له‌فوونه‌كه‌ی داده‌خا.
ئه‌زانی ژنان تووڕه‌بووه‌نه‌كانیان زیانیان بۆ هه‌موو خێزان هه‌یه چۆن؟ خواردن ئاماده ناكا. ئه‌بێت ئه‌و ئێواره‌یه فه‌لافل بخۆن ههههههه.
هه‌موومان مه‌نجه‌ڵی بوخارمان بینیوه، تا كۆتاییه‌كه‌ی به‌لایه‌وه بۆسته‌و هیچ مه‌كه
له‌ده‌روونناسیدا ئه‌مه بۆ ڕێگری له توڕه‌بون پێویسته‌و ده‌بێت په‌نا ببرێته به‌ر ڕێگای جێگره‌وه بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه هه‌تا له توڕه‌یی دوور بكه‌وێته‌وه‌و به‌توڕه‌یی كۆتایی نه‌یه‌ت. ئه‌م ڕێگایه له زۆربه‌ی وڵاتاندا گرنگی پێدراوه‌و كراوه‌ته پراكتیك، له ژاپۆندا له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا ژوورێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی. ئه‌و كه‌سه‌ی كه توڕه ده‌بو به‌هۆی شتێكه‌وه ده‌ڕواته ئه‌و ژوره‌وه‌و توڕه‌بوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر بووكه شووشه‌كانی ئه‌و ژووره‌دا خاڵیده‌كرده‌وه.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه كه تووڕه ده‌بن بۆكسێك ده‌ماڵن به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میان، یان دیواری ژووره‌كه‌یان. پزیشكه ده‌روونی و خێزانیه‌كان ئه‌مه به ئاسایی وه‌رده‌گرن. به‌س ئێمه له ده‌رگای ئاوده‌سته‌كان جنێو ده‌نووسین. ئه‌زانی ئه‌مه نه‌خۆشیه من و تۆیش ئه‌و په‌تایه‌مان هه‌یه. تۆ له من ده‌پرسی چاره‌سه‌ر چیه؟
په‌روه‌رده ڕۆڵێكی زۆر سه‌ره‌كی‌و گرنگی هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی تووڕه‌یی‌و ڕقی تاكه‌كان له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چوونه باخچه‌وه، تا كۆتایی قۆناغه‌كانی خوێندن به په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست‌و دروست‌و دوور له توڕه‌یی‌و توند‌وتیژی..
پێویسته له‌ڕێگای چاره‌سه‌ری تووڕه‌یی‌و ڕقی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا له‌به‌رچاوی بگرین، سوود وه‌رگرتن له‌تواناو ڕاوبۆچونی كه‌سانی تایبه‌ت‌و پسپۆڕ له‌بواری ده‌روونناسی تاكه‌كاندا وه‌ربگرین.
ڕێنمایی
1ـ پێویسته له‌سه‌ر ژن‌و مێرد له‌كاتی تووڕه‌بووندا كاردانه‌وه‌یان بۆ یه‌كتری نه‌بێت تا خاو ده‌بێته‌وه، دواتر به هێمنی له‌یه‌ك بچنه پێشه‌وه‌و له‌هۆكاری توڕه‌بوونه‌كه بكۆڵنه‌وه‌و داوای لێبوردن بكه‌ن....
2ـ ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به گۆڕینی ڕه‌فتار، یان ڕووخساری یه‌كتری كرد، بڵێ: ئازیزه‌كه‌م هیچ بووه!!! ئه‌گه‌ر به‌هێمنی قسه‌كانتان ده‌بڕی ئه‌وا به‌ر له هه‌ڵچوون ده‌گرن، به‌ڵام به‌خوا ئه‌مه له فلیمی ڕۆمانسی ئه‌چێت هههه.
3ـ ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به هه‌ڵچوونی یه‌كتری كرد داوا له منداڵه‌كه‌ت بكه بچێته ژووری خۆی
4ـ ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ بده یه‌ك په‌رداخ ئاوبخۆره‌وه، یان شوێنه‌كه‌ت بگۆڕه له ژووره‌وه بۆ حه‌وشه‌و هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژه...
5ـ كاتێك خانمه‌كه‌ت ماندووه، تۆ دێیته‌وه ماڵه‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و ماندویت، تكایه ڕه‌چاوی دۆخی سایكۆلۆجی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌كی ژنانه‌ی هه‌بێت.
خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی بۆ ڕێنمایی ده‌روونی و ڕاوێژكاری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی
07740909809