مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژو رێنمایی خێزانی‌
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
      ســه‌ره‌تا         پێڕستی بابه‌ته‌کان‌   
چاپی بكه‌-Print

چی لەچی گرنگتره؟؟

زاهیر زانا ـ ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
پێنجشه‌ممه‌-07-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2021

بایەخدان بەڕوخسارو جەستەو هەوڵدان بۆ جوانکردنی شتێکی باش و بەجێیە، بەڵام گەر لەسەر حسابی فەرامۆشکردنی ناخ و دەرون بێ کارەساتە...

گەر تەنها بایەخمان بەڕووکەشدا وەک بوکەڵەکانمان لێ دێت، جوان دەبین بەڵام بێ هەست و سۆز.

نمونەی بایەخمان بەناخ و ڕوخسارو پاراستنی هاوسەنگی لەنێوانیاندا وەک... خواردنێکە لەدەفرێکدا...دەبێت خواردنەکەمان پاک و پوخت  بەلەزەتبێ و دەفرەکەشی خاوێنبێ تا بتوانرێ شوێنی خۆی بەتەواوی بگرێت.

خۆ گەر بڕیاربێت لایەنێک زیاتر بایه‌خی پێ بدرێت ئەوە ناخ و جەوهەرە نەک ڕووکەش و مەزهەر، وەک مەولاناش فەرمویەتی(ما برون را ننگریم و قال را

ما درون را بنگریم و حال را) دەڵێت ئێمە سەیری رووکەش و قسە ناکەین   بۆ دەرون و حاڵ دەڕوانین.

بە داخەوە لە سەردەمێکداین زۆرێک لەو بابەتانەی مانادارو گەورەن بەچروک و بچوک سەیر دەکرێن و بەشێکیش لەو شتانەی بێ نرخ و پوچن زۆر بەگرنگەوە بۆیان دەڕوانرێت.

لەئێستادا ڕەنگ و قاوغی چوکلێت لەخودی چوکلێتەکە گرنگترە!؟

ئێستا شێوازو کەشخەیی مەڕاسیم لەخودی بۆنەکە گرنگترە!؟

ئێستا گرنگ نیە چی لەناختایە گرنگە ئەوەیە کە لەبەرتایە!؟

ئێستا گرنگ نیە چی لەبیرتدایە، گرنگە چی لەبەرکتدایە(گیرفان)؟!

ئێستا گرنگە ئەوەیە بگەیتە سەرکەوتن نەک بەچی پەیژەیەکدا بۆی سەرکەوتویت و هەندێ مرۆڤ خۆشیان بۆ گەیشتن بەشتانێکی کاتی دەدۆڕێنن و کەسایەتیان تێک دەشکێنن؟!

ئێستا سودی خواردن گرنگ نەماوە خۆشی خواردن گرنگە!؟

ئێستا چەند جوانە گرنگە  نەک چەند چاکە؟! جوانیان وتوە ئەوپەڕی نەزانی ئەوەیە پێڵاوێک لەپێ بکەیت کە ئازارت دەدات، تەنها لەبەر ئەوەی خەڵکی پێیان جوانە...

پاراستنی هاوسەنگی و دانانەوەی شتەکان بەپێی گرنگی بونیان و بەسودیان کارێکی گەورەو مەزنە، ئاسان نیە، بەڵام ئەستەمیش نیە و هەر یەکەمان هەنگاوێک باشتر ببین زۆر شت دەگۆڕێت.

ئێوەش بفەرموون چی شوێنی چی گرتۆتەوە و چارەسەرمان چیە.

 خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی ... 

په‌یوه‌ندی 07740909809


www.xezan.org/2021-01-07-134248

27 جار بینراوه‌
      

---