مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | | | |
دوای دروستکردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش، په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟
پێنجشه‌ممه-07-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2021
بۆچی گه‌نجانی وڵاتی ئێمه ڕه‌شبینن ، ته‌نانه‌ت له دوای دروستکردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش، په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟ ڕه‌شبینی هه‌ستێکه لای مرۆڤ دروست ئه‌بێت له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه‌ی نه‌رێنییه‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌ڕۆژێک که پێی وایه هیوا و ئاواته‌کانی چیتر نایه‌نه دی، هه‌روه‌ها لاوزی باوه‌ڕ به‌خۆبوون و جۆری که‌سێتی ڕۆڵی هه‌یه له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌سته لای مرۆڤ. به‌هۆی ئه‌و واقیعه‌ی ئێستای کوردستان و نه‌هه‌مواری ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی گه‌نجان له سایه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵاییه‌تی و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و سه‌ختی پیداوێستییه‌کانی ژیانی هاوسه‌رگیری، زۆرینه‌ی گه‌نجانی ئێمه‌ی دووچاری ڕه‌شبینی کردوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و په‌شیمان بوونه‌وه لێی له‌پاش تیپه‌ربوونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ریدا، دیارده‌یه‌کی گشتییه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان. كوڕان و کچان توشی حاڵه‌تی خه‌مۆکی و نائومێدی و دڵته‌نگی ئه‌بن، کاتێک بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت هاوسه‌رگیری که لوتکه‌ی هیوا و ئاوات و خه‌ون و خه‌یاڵییان بوو، کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کردوه‌ته‌وه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه کێشه‌ی نیشته‌جێبوون و نه‌بوونی دارایی و دانه‌وه‌ی قه‌رز و به‌رپرسیارێتی و نه‌گونجاندن له هاوسه‌رگیڕی و تێنه‌گه‌یشتن له‌یه‌کتری، به پیچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌کانی هه‌ردوو لای پرۆسه‌که، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکار و کۆمه‌ڵ له کاروباری ژیانیاندا. ڕێنمایی توێژه‌ر: یه‌كه‌م: متمانه بوودن به‌خود، ته‌ماشای ئه‌زموونی كه‌سانێك بكه كه هاوسه‌رگیرییانكردووه و ئێستا دڵخۆشن. دووه‌م: ژنهێنان نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆ ئیتر واز ئامانجه‌كه‌ت بێنی. بیر له‌وه كه‌ره‌وه چۆن خوێندنی باڵا ته‌واو بكه‌یت. سێیه‌م: له سه‌ره‌تادا وا گونجاوتره تا دوو ساڵ له ژێر چاودێری ماڵه خه‌زوورانت بیت.
www.xezan.org/2021-01-07-134426 23 جار بینراوه
|
---
|
|