مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | | | |
چه‌ند جار تۆراوی؟!!!
ڕێنمایی به‌شی كلینیكه‌ڵ سایكۆلۆجی.... پێنجشه‌ممه-07-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2021
.تۆران به‌و مانایه‌ی ژن له‌ماڵی خۆی دێته ده‌رێ له‌ئه‌نجامی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ژیانیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌لیدا ده‌ژین وه‌ك ماڵه خه‌زوران، یان كه‌سی نزیك به هاوسه‌ره‌كه‌ی، پێموایه ژن كاتێك ماڵی خۆی به‌جێدێڵێت كه چیتر توانای به‌رگریكردن، یان خۆڕاگرتنی نه‌مێنێت له‌ئه‌نجامی لێدان، یان سوكایه‌تی‌و نابه‌رابه‌ری كه پیاو له‌گه‌ڵیده‌كات، یان زۆر كێشه‌ی دیكه‌ی وه‌ك دڵپیسی‌و ڕه‌زیلی‌و ئیهمالكردنی ژن‌و زه‌وتكردنی مافه‌كانی. ژن وه‌ك كائینێكی ناسك‌و خاوه‌ن سۆز زووتر هه‌ست به‌ئازاری ده‌روونی‌و نامۆبوون ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه زیاتر په‌ستان ده‌خه‌نه سه‌ر باری ده‌روونی ژن‌و ئاڵۆزی ده‌كه‌ن، دواتر له‌ژێر ئه‌و په‌ستانه‌دا توانای كۆنتڕۆڵكردنی له‌ده‌ستده‌دات‌و ئاكامی به هه‌ره‌سهێنان كۆتایی دێت، ئه‌و ژنه‌ی ژیانی جێگیر نه‌بوو هه‌ستی به نائارامی‌و ئازاركرد پێش تۆران بێت، یان دوای تۆران له‌بارێكی ده‌روونی خراپ‌دا ئه‌ژی‌و هیج كات هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسوده‌یی ناكات، خۆ له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار گوناه و خه‌تای خۆشی تێدا بێت، چونكه چ ژن، یان پیاو هیچیان فریشته نین‌و مه‌عصوم نین له هه‌ڵه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌مێك سه‌برو لێبورده‌یی توانای زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و جیهانه پڕ له‌خه‌وشه‌ی خۆیان دروستی ده‌كه‌ن ئاسان بێت. دیاره له‌دوای تۆرانی ژن كێشه‌كه ئالۆزتر ده‌بێت‌و باری ده‌روونی ژن زیاتر ئاڵۆز‌و نائارام ده‌بێت (به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سانی نزیك به‌هه‌ردوولا لوت ئه‌ژه‌ننه كێشه‌كه‌و زیاتر ئاڵۆزی ده‌كه‌ن) چونكه ژن زیاتر حه‌زی به مانه‌وه‌یه له‌ماڵی خۆی كه وه‌ك به‌هه‌شت گوزارشتی لێده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌بێت ئه‌وه زیاتر ده‌بێته هۆی ئازار‌و دارووخان له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێنه‌درێت‌و منداڵه‌كانی بێنێته ده‌ر كه زۆر جار ڕووئه‌دات، هه‌ندێكجار ئه‌و قه‌یرانه ده‌روونییه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ژن‌و وا ڕووئه‌دات، یان هه‌وڵی خۆكوشتن به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت كه خوسووتاندن باوترین ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه ژن له‌ئه‌نجامی تێكچونی باری ده‌روونی ئه‌یگرێته به‌ر و زۆرجاریش توانای كۆنترۆڵی نامێنێت به‌سه‌ر خۆیداو ئه‌كه‌وێته ژێر باری فشارێكی ده‌روونی نائاسایی‌و له‌وكاته‌دا پێویستی به‌چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌بێت . په‌یوه‌ندی به خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی 07740909809
www.xezan.org/2021-01-07-134918 82 جار بینراوه
|
---
|
|