مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | | | |
ئاده‌ی تفێ له خاڵه كه...
پێنجشه‌ممه-07-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2021
خاتوون گیان، تف كردن نیشانه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی نیه. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی تۆ باسی ئه‌كه‌ی گوایه مناڵه‌كه‌م له سه‌روو سێ ساڵه‌وه‌یه و فێری تف كردن بووه. ئه‌وه ڕه‌فتارێكی موكته‌سه‌به له‌وانه‌یه وه‌رگیراوبێت. له ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌تان. برا، یان ئامۆزاتان دێت بۆ ماڵتان. یان ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیه، ئه‌وا ماڵه باوانی ڕه‌نگه مامی، یان پووری. جا كه دائه‌نیشێ وه‌ك كه‌ره‌سه‌ی پێكه‌نین مناڵه‌كه‌ی تۆ به‌كاردێنێ. تۆ به‌وه زۆر بێزاری، به‌ڵام چارت نیه. له‌وانه‌یه هه‌ستی میوانه‌كه، یان خزمه‌كه‌تان ڕابگریت. ئولفه‌تی به‌وانه‌وه گرتوه. ئه‌و ماڵه‌یش حه‌تمه‌ن چه‌ند خێرخوازێكی لێیه وه‌ك تۆ بیر ناكه‌نه‌وه. ئاستی ڕۆشنبیریی و بیركردنه‌وه‌یان بۆ په‌روه‌رده وه‌ك تۆ نیه. ڕه‌نگه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی شار ژیابن. بۆچوونیان وایه ئه‌ڵێن با مناڵه‌كه‌مان وریا بێت، جیڕ بێت. به هێز بێت. له‌و ته‌مه‌نه‌وه یاری موساره‌عه‌ی پێ ئه‌كه‌ن. ئه‌و مناڵه له‌گه‌ڵ دونیای گه‌وره‌دا ژیاوه‌و تێكه‌ڵ به مناڵی كۆڵان نابێت. له جیهانی مناڵان بێ خه‌به‌ره. خه‌ته‌رترین جۆری په‌روه‌رده دابڕانی مناڵه له دونیای خه‌یاڵی مناڵی. له ڕاستیدا ئه‌و خۆی نیه. به‌ڵكو كه‌سێكه هاتۆه ناوی. ئه‌و كه‌سه جنۆكه نیه، به‌ڵكو ڕه‌فتاری كه‌سێكی گه‌وره‌یه. ڕه‌نگه خێرخوازه‌كه بێت كه فێری توندوتیژی كردووه. له‌وانه‌یه مناڵه‌كه‌ی تۆ هاوار بكا‌و بقیژێنێت. من هه‌فته‌ی هه‌فته‌ی پێشوو مناڵێكی له‌و شێوه‌م لابوو. دوو كه‌سێتی هه‌بوو. دانه‌یه‌ك بێ ده‌نگ، كز، فه‌قیر. به‌ڵام كاتێك خاڵه‌كه‌ی هاته ژووره‌وه وه‌ك پیلی تێبكه‌ی وابوو. كه‌وته ئیش. چاره‌سه‌ر: وا باشتره تۆی دایك و باوك ئاڕاسته په‌روه‌رده‌یی بكه‌ن، نه‌ك باپیر، یان كه‌سێكی تر. چونكه ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كه له ته‌مه‌نی 5 ساڵی قورسه. ته‌مه‌نی 3 ساڵ بونیادی كه‌سێتی تیا به‌رجه‌سته ئه‌بێت. ئاممان به ورییاوه. چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا تف له خاڵه بكا، سبه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كا.... بیگه‌ڕێنه‌وه بۆ جیهانی مناڵان و با بڕواته‌وه نێو مناڵانی گه‌ڕه‌ك، چونكه له گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی دوا ئه‌كه‌وێ... خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی بۆ ڕێنمایی ده‌روونی و ڕاوێژی په‌روه‌رده‌یی و خێزانی په‌یوه‌ندی 07740909809
www.xezan.org/2021-01-07-164534 23 جار بینراوه
|
---
|
|