مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | | | |
له‌ناوبردنی هه‌ستی ته‌نیایی له نێو ئه‌ندامانی خێزاندا
شه‌ممه-09-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2021
ته‌نیایی واتای ئه‌وه نیه تۆ ته‌نیا بیت و تێكه‌ڵ به كه‌س نه‌بیت. ته‌نیایی ئه‌وه‌یه كه له قه‌ره‌باڵغیدا بیت و هه‌ست به‌ته‌نیایی بكه‌یت. ئه‌م هه‌سته بیركردنه‌وه‌ی تۆ ده‌شێوێنێ. ڕه‌نگه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاك. ئه‌م هه‌سته كاتێك دروست ئه‌بێت تاك بیركردنه‌وه‌ی واقیعی نیه و له جیهانی واقیع دائه‌بڕێت. ده‌بێته مرۆڤێكی خه‌یاڵی. ئه‌ویش به هۆی فه‌رامۆشكردنی له لایه‌ن ده‌وروبه‌رییه‌وه. كاتێك ئه‌م تاكه هه‌ست به فه‌رمۆشكردنكردن ده‌كات، ئه‌م هه‌ستی ته‌نیاییه‌ی لا به‌رجه‌سته ئه‌بێت. ناتوانێك په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ئه‌نجام بدات. یان دووچاری كێشه ئه‌بێت. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه دووچاری جۆرێك له دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن. گۆشه‌گیر ده‌بن. ئه‌ركی خێزان لێره‌دا چڕ ده‌بێته‌وه له گرنگی دان به تاكه‌كانی و جیاوازی نه‌كردن له نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا. وا گونجاوه زۆربه‌ی ژه‌مه خواردنه‌كان پێكه‌وه بن. پێكه‌وه به‌سه‌رهات و یاده‌وری خۆش بۆ یه‌كتر بگێڕنه‌وه. له بۆنه و موناسه‌به‌كاندا به‌شداربن. ناكرێ "عید میلاد" بۆ یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت بكه‌یت و بۆ دانه‌یه‌كی تر خۆتی لێ بخڵافێنی. یان ئه‌گه‌ر نه‌گونجا هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڕوونبكه‌ره‌وه ڕه‌نگه قه‌ناعه‌ت بكات. هه‌ست كردن به ته‌نیایی له دونیای ئه‌مڕۆدا له نێو حێزاندا زیادی كردووه. زۆر له ئه‌ندامانی خێزان ده‌چنه ژوورێكه‌وه و به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه. كه ئه‌مه ئه‌نجامی باشی نیه. چاره‌سه‌ر: ـ ده‌بێت سه‌رۆك، یان سه‌رپه‌رشتیاری خێزان ورد بێت له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان و جیاوازی نه‌كات له نێوان ئه‌ندامانیدا. ـ به‌شداریكردنی سه‌ردان و چوونه ده‌ره‌وه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان، فاكته‌ری خۆپارێزییه.
www.xezan.org/2021-01-09-120813 51 جار بینراوه
|
---
|
|