مـــــاڵ، گۆڤاری ڕاوێژ‌و رێنمایی خێزانی
|
MAL MAGAZINE Family Consultations & Instructions
|
|
|
|
|  | گرنگی دان به‌و خاڵه ساده و بچووكه زۆرێك له ژیانه هاوبه‌شه‌كان له مه‌ترسی جیابوونه‌وه ده‌پارێزێت | | |
هاوسه‌ره‌كه‌تان ناتوانێت هه‌موو پێداویستیه سۆزداریه‌كانتان جێ به‌جێ بكات!
شه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2021
زۆرجار پیاوان له هاوسه‌ره‌كانیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن كه ئافره‌ت فشارێكی زۆریان ده‌خاته سه‌ر و بۆ به‌راورده كردنی خواسته سۆزداریه‌كانیان، هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌خه‌نه ژێر فشاره‌وه. كاتێك كه پیاو ناتوانێت خواستی هاوسه‌ره‌كه‌ی جێ به‌جێ بكات، هه‌ست به شكست ده‌كات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌و هه‌سته‌یه، پیاو له هاوسه‌ره‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه كه له‌م نێوه‌نده‌دا، ئافره‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی به تاوانبار ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت بیر له وازهێنان له ژیانه هاوبه‌شه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه و ئه‌و ژیانه‌ی كه به هۆی هه‌ڵه‌ی بێ ئاگاییانه‌ی خۆیه‌وه تووشی كێشه بوه پشت لێ ده‌كات. هه‌ندێك كات ئافره‌تان خواسته‌كانیان به جۆرێكه كه نه ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌یان، به‌ڵكو هیچ پیاوێكی دیكه‌ش ناتوانێت ئه‌و خواستانه جێ به‌جێ بكات. گرنگی دان به‌و خاڵه ساده و بچووكه زۆرێك له ژیانه هاوبه‌شه‌كان له مه‌ترسی جیابوونه‌وه ده‌پارێزێت. خاڵێكی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌بن كه هاوسه‌ره‌كه‌تان شاره‌زای هه‌موو حه‌ز و خواسته‌كانی ئێوه بێت. واقع بین بن و داخوازی به جێتان له هاوسه‌ره‌كه‌تان هه‌بێت و ئه‌و خواستانه‌ش له‌كاتی گونجاو‌دا به هاوسه‌ره‌كه‌تان بڵێن و هه‌رگیز مه‌یخه‌نه ژێر فشاره‌وه. ڕێگه بده‌ن ئازادی هه‌بێت له‌كار وكرداره‌كانیدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ویست و ئاره‌زووی خۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات.
www.xezan.org/2021-02-06-094138 57 جار بینراوه
|
---
|
|